من هۆگر شێخ محمد اسماعیل، مامۆستای یاریدەدەر و
یاریدەدەری ڕاگرم لە پەیمانگەی تەکنیکیی خەبات. لە ساڵی ١٩٨٨ لە قەزای خەبات
لەدایکبووم و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندیشم هەر لەوێ تەواو کردووە. پەیوەندیی من بە
پەیمانگەی تەکنیکیی خەباتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کە وەک فەرمانبەر دامەزرام.
لە پاڵ کارەکەشمدا هەمیشە هەوڵم داوە پەرە بە ئاستی ئەکادیمیی خۆم بدەم، بۆیە لە
ساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە
زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بەدەستهێنا. دواتریش بۆ خوێندنی باڵا ڕووم کردە وڵاتی
ئێران و لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕوانامەی ماستەرم بە پلەی «نایاب» لە زانکۆی ئورمیە
بەدەستهێنا. هەر
لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە بچمە نێو پرۆسەی
وانەوتنەوە، خولی پێداگۆجیم لە سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تەواو
کرد. لە ئێستاشدا، شانازی دەکەم کە وەک مامۆستا لە بەشی کارگێڕی و یاسایی لە
پەیمانگەی تەکنیکیی خەبات خزمەت دەکەم، و هاوکات لە ڕووی کارگێڕییەوە وەک
یاریدەدەری ڕاگر لە ڕاپەڕاندنی کاروباری پەیمانگەکەماندا بەردەوامم.